نرخی نەوت دابەزی

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەدوای ئەوەی لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی بەبەراورد بە حەوت ساڵی ڕابردوو، ئەمڕۆ هەینی جارێکی دیکە نرخەکەی دابەزییەوە.

بەپێی دوایین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 86 دۆلار و 78 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 83 دۆلار و 82 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هەفتەی ڕابردوو ڕاوێژکاری ئابووری سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشبینی کرد نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بۆ 125 دۆلار بەرزببێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا