حکومەتی عێراق زیاتر لە 800 پزیشک دادەمەزرێنێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حکومەتی عێراق دامەزراندنی 879 یەکەمی بەشە پزیشکییەکانی راگەیاند، ئەنجومەنی خزمەتگوزاری فیدراڵیش دەڵێت، بڕیاری دامەزراندنی ئەو خوێندکارانە دەنێرێت بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.

ئەنجومەنی خزمەتگوزاری حکومەتی فیدراڵ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی کارەکانیان بۆ دامەزراندنی دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان لەسەر فەرمانی ژمارە 184ی ساڵی 2022ی ئەنجومەنی وەزیران، ئەنجومەنی خزمەتگوزاری حکومەتی فیدراڵ دانیشتنێکی نائاسایی بە سەرۆکایەتی مەحمود تەمیمی سەرۆکی ئەنجومەنەکە ئەنجامدا.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە کۆبوونەوەکەدا ئەنجومەنەکە رەزامەندی دەربڕی لەسەر دامەزراندنی ئەو دەرچووانەی بەشە پزیشکییەکانی عێراق لەسەر میلاکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زاستی و بڕیاردراوە بە ناردنی بڕیاری دامەزراندنی ئەو خوێندکارانە بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا