هێزە ئەمنییەكانی عێراق شەش تۆمەتبار دەستگیردەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق دەستگیركردنی شەش تۆمەتباری داواكراوی راگەیاند.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی رایگەیاند، دەزگای هەواڵگری عێراقی و لێكۆڵینەوەی فیدراڵ لە وەزارەتی ناوخۆ، توانیویانە سێ تۆمەتباری بازرگانیكردن بە ئەندامانی جەستەی مرۆڤ لە پارێزگای ئەنبار دەستگیربكەن، كە دوانیان ئافرەتن.

باسی لەوەشكردووە، دوو تۆمەتباری دیكەی یاریكردن بە نرخەكانی دراو لە پارێزگای كەركووك دەستگیركراون و دەستیش بەسەر 79 هەزار دۆلاری ئەمەریكیدا گیراوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، هێزەكانی هەواڵگری تۆمەتبارێكی دیكەی بە قاچاخبردنی پارچە شوێنەوارییەكانی لە پارێزگای نەجەف لەكاتی هەوڵدان بۆ فرۆشتنی ئەو پارچانە دەستگیركردووە و سەرجەم دەستگیركراوان رووبەڕووی یاسا كراونەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا