حكومەت ناچار دەكرێت هاوكاریی دارایی بداتە ئەو كۆچبەرانەی كە دەگەڕێنەوە

پۆڵەتیك پرێس

پەرلەمانتارێكی كوردستان رایدەگەیەنێت، لە چەند رۆژی داهاتودا لۆبیی دروستدەكەن بۆئەوەی حكومەتی هەرێم ناچاربكەن هاوكاریی دارایی پێشكەشی ئەو كەسانە بكات كە گەڕاونەتەوە، یان بەنیازی گەڕانەوەن.

مەم بورهان قانع ئەندامی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاندووە، ئەو كۆچكەرانەی بەنیازبون لە وڵاتی “بێلاروسیا”وە بچنە ئەوروپا، چاوەڕواندەكرێت سبەینێ‌ بەشێكیان بگەڕێنەوە بۆ عیراق و هەرێمی كوردستان.

باسی لەوەشكردووە، هەفتەی داهاتوو، لە پەرلەمانی كوردستان لۆبیی دروستدەكەن بۆئەوەی حكومەتی هەرێم ناچاربكەن هاوكاریی دارایی پێشكەشی ئەو كەسانە بكات كە گەڕاونەتەوە، یان بەنیازی گەڕانەوەن.

دەشڵێت، “ئەم هاوكارییە، لەپای بەشێكی ئەو پارەدایە كە كۆچبەران لەو رێگایەدا خەرجیانكردووە و هیچ ئەنجامێكی نەبووە”.

لەماوەی رابردودا بە سەدان كەس لە هاوڵاتیانی كوردستان بەمەبەستی گەشتن بە وڵاتانی ئەوروپا روویان لە سنورەكانی نێوان بێلارووس و پۆڵندا كرد، بەڵام بەهۆی داخستنی سنورەكەوە بەشێكیان بڕیارندا بگەڕێنەوە.

وا بڕیارە سبەی لە رێگەی فڕۆكەخانەی هەولێرەوە بەشێك لەو كۆچبەرە كوردانە بگەڕێنەوە بۆ هەرێمی كوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا