پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەهۆی باران بارینی زۆر و بەخوڕ لەدوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە بازاڕی تەیراوای شاری هەولێر ئاوێکی زۆری کۆبووەوە و چووە ناو بەشێک لە دووکانەکان.
ئەمڕۆ شەممە17ی شوبات، پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس ڕایگەیاند، لە بازاڕی تەیراوای شاری هەولێر بەهۆی باران بارینی زۆر و بەخوڕ ئاوێکی زۆر کۆبووەتەوە و چووەتە ناو بەشێک لە دووکانەکان و بەشێک لە کاسبکاران بەهۆیەوە زیانیان بەرکەوتووە.
ئاماژەی بەوەکرد، ساڵانە چەند جارێک ئەو ڕووداوە لەو بازاڕەدا دووبارە دەبێتەوە و زیان بە کاسبکاران دەگەیەنێت، کە بازاڕێکی کۆنی شاری هەولێرە و ڕێڕەوی ئاوەکانی بچووکە و پاک نەکراوەتەوە، بۆیە بەرگەی ئەو ئاوە زۆرە ناگرێت.
ڕوونیکردەوە، تیمەکانی شارەوانی، بەرگری شارستانی و فریاگوازری خێرا لەوێ ئامادەن و هەوڵی چارەسەرکردنی دۆخەکە دەدەن، بۆئەوەی ئاوەکە زیانی زیاتر بە کاسبکاران و دوکانەکان نەگەیەنێت.