خۆپیشاندانی خوێندکاران گەیشتە پەرلەمانی کوردستان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەکشەممە جارێکی دیکە دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی گردبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا و گەیشتنە بەردەم بینای پەرلەمانی کوردستان.

لایخۆیەوە ئاشنا عەبدوڵا، ئەندام پەرلەمانی کوردستان بە پۆڵەتیک پرێسی راگەیاند، “ئێمە وەک لیژنەی تایبەتمەند لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا کۆدەبینەوە، زوڵمێکی زۆر کراوە بەرامبەر کەمکردنەوەی کورسییەکان، دەبێت ئەو کورسیانە بخرێنەوە شوێنی خۆیان”.

وتیشی: نابێت رەنجی چەند ساڵی خوێندکاران بەهۆی بێپلانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و حکومەتەوە بەفیڕۆبچێت، چونکە جوان دیارە پێشتر ئەو بڕیارانە خوێندنەوەیان بۆ نەکراوە، بۆیە ئەم کارەساتەی لێکەوتووەتەوە، بۆیە ئێمە هەوڵ دەدەین مافەکانی ئەم خوێندکارانە بگەڕێنینەوە.

بڕیارە ئەمڕۆ لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانسی پەرلەمان لەگەڵ وەزیری خوێندنی باڵا و بریکار و بەڕێوەبەرە گشتییەکان و بەڕێوەبەری ناوەندی وەرگرتن کۆبوونەوەیەکی هاوبەش ئەنجام بدەن و دوایین بڕیار لەسەر چارەنووسی دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی بدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا