پنتاگۆن: جەنگی گەورەی داهاتوومان بەتەواوی جیاواز دەبێت

پۆڵەتیک پرێس

وەزیری بەرگری ویلایەتە یەگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، پێویستە ئەمریکا خۆی ئامادە بکات بۆ ناکۆکییەکی چاوەڕوان کراو لە داهاتوودا کە لە جەنگەکانی ڕابردوو ناچێت.

لوید ئۆستن، وەزیری بەرگری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا  وتارێکی لە دوورگەی هاوای کە بنکەی مانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەیەتی لە سنوری زەریای هێمن پێشکەش کرد و میدیا جیهانییەکانیش چەند بەشێکیان لێ بڵاو کردەوە.

بەپێی ئەو دەقەی لە ئاژانسی ڕۆیتەرزەوە بڵاوکراوەتەوە، ئۆستن لە وتارەکەیدا داوای کردووە سود لە پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا وەربگیرێت بۆ باشترکردنی پرۆسە سەربازییەکان لە جیهاندا، پشت بە چەمکی تێگەیشتنی خێرا و بڕیاری خێرا و کارکردنی خێرا ببەسترێت.

لە وتارەکەی ئۆستن-دا ئەوەش هاتووە، ” ڕێگەی چوونەناوەوەمان بۆ جەنگەکانی داهاتوو  زۆر جیاواز دەبێت لەو ڕێگەیانەی پێشتر گرتوومانەتە بەر”.

ئۆستن کە پێشتریش چەندین پۆستی باڵای سەربازی لە وڵاتەکەیدا هەبووە لە وتارەکەیدا دانی بەوەشدا ناوە، لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا لەو جەنگانەی بەشداری تێدا کردووە، چەند وانەیەکی وەرگرتووە کە هەرگیز لەبیریان ناکات.

ئۆستن وتووشیەتی: ئێمە ناتوانین پێشبینی داهاتوو بکەین، ئەوەی پێویستمانە تێکەڵکردنێکی دروستی تەکنەلۆژیا و بڕیاردان و تواناکانە، هەمووشتەکان پەیوەستن بە یەکەوە، بەشێوەیەک کاریگەرییەکەی توند و کاریگەر بێت، بەجۆرێک وا لە دوژمنەکانمان بکات جارێکی دیکە بیر بکەنەوە .

وەزیری بەرگری ئەمریکا هیچ ئاماژەیەکی بە دوژمنێکی دیاریکراو و هیچ هەنگاوێکی دیاریکراو نەکرد و ناوی هیچ ناکۆکییەکی لەگەڵ دیاریکراویشی لەگەڵ هیچ وڵاتێک نەهێنا، بەڵام قسەکانی ئاماژەی ڕوون بوون بۆ ئەوەی کە ئەمریکا دەیەوێت لە ماوەی سەرۆکایەتی بایدن چەند ئامانجێکی نوێ بەدیبهێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا