شاندی هەرێم لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی عێراق كۆدەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

تائێستا شاندی هەرێم لە بەغدا هیچ جۆرە رێككەوتنێكیان ئەنجام نەداوەو بڕیارە شاندەكە لەگەڵا بەشێك لەلایەنە سیاسییەكانی عێراق كۆببنەوە.

شاندەی رۆژی چوار شەمەی رابردو چونە بەغداو چەندین كۆبونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی عێراقی ئەنجامدا، بەڵام تائێستا هیچ رێككەوتنێك لەنێوان هەردولا نەكراوە.

كۆبونەوەی شاندەكەی هەرێم لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان، بەئامانجی رازیكردنیانە تانەبنە رێگر لەبەردەم هەر رێككەوتنێك كە ئەگەری هەیە لەگەڵ حكومەتی عێراقی ئەنجامی بدەن.

هاوكات ئەو كۆبونەوانەی كە ئێستا شاندی هەرێم ئەنجامیانداوە تەنها گفتوگۆ بووە بۆچارەسەری كێشەكان.

بەوتەی بەشێك لە بەرپرسانی هەرێم لێك تێگەشتنی باش لەنێوان هەردولا بەئاڕاستەی رێككەوتن بەدیهاتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا