لە عێراق وادەی دەستپێکردنی بیمەی تەندروستی ئاشکراکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، لە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو 5ی تشرینی دووەم، خزمەتگوزاری بیمەی تەندروستی دەستپێدەکات.

ساڵح حەسناوی، وەزیری تەندروستی عێراق، لە لێدوانێکیدا ئاشکرایکرد، خزمەتگوزاری یاسای بیمەی تەندروستی لە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو دەستپێدەکات و یاساکە هەموو ئاسانکارییەک بۆ فەرمانبەران و هاوڵاتیان دەکات لەڕووی خزمەتگوزاری تەندروستییەوە.

ڕوونیکردەوە، بیمەی تەندروستی فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی کارەبا، پەروەردە و پەیوەندییەکان دەگرێتەوە، جگە لە دەستەی مافی مرۆڤ، ئەنجومەنی خزمەتگوزاری و نوسینگەی سەرۆکی حکومەت و ئەمینداریەتی گشتی.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو فەرمانبەرانەی بیمەی تەندروستی دەیانگرێتەوە مانگانە بەڕێژەی %1 موچەکانیان دەبڕدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا