ناوەرۆكی پەیوەندیە تەلەفونیەكەی وەزیری تەندروستی عێراق و هەرێم

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی سوتانی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب لە بەغدا پەیوەندیەكی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری تەندروستی عێراق ئەنجامدا.

شەوی رابردوو لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب لە بەغدا ئاگرێك كەوتەوە و بەپێی ئامارە سەرەتاییەكانیش تائێستا نزیكەی 40 كەس بەهۆی ئاگرەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

دوابەدوای ڕوداووی سوتانی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب لەشاری بەغداد و مردنی ژمارەیەک نەخۆش و هاوەڵانی نەخۆش، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە، سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ د. حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستی عێراق ئەنجامدا.

لەو پەیوەندیە تەلەفونیەیدا لەبارەی هۆکار و دەرەنجامەکانی ئەم ڕوداووە و ڕێکارەکانی ئەنجامدراو گفتوگۆیان کرد، وەزیری تەندروستی هەرێمیش وێڕای دەربڕینی هاوخەمی بۆئەو ڕوداووە و سەرەخۆشی لە خانەوادەی قوربانیان كرد، ئامادەیی وەزارەتەكەشی پشاندا بۆ بەهاناوەچوونی هەر پێداویستیەک و هاوکاریکردنی تیمەکانی پزیشکی و ئامادەباشی وەرگرتنی نەخۆش لە نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان.

لە بەرامبەریشدا، وەزیری تەندروستی عیراقی فیدڕاڵ سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پەیوەندی و هەماهەنگی کرد بۆ هەر هاوکاریەک کە پێویست بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا