پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 31ی ئایار، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت پاشان بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت، ئەگەری دروستبوونی کەشێکی ناجێگیر لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان هەیە لە کاتەکانی نیوەڕۆ لە ماوەیەکی کورتخایەن کۆتای دێت، ئاسمانی سەنتەری پارێزگاکان لە پەڵە هەورەوە بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ.
سبەی پێنجشەممە 1ی حوزەیران، ئاسمانی ساماڵ و پەڵە هەوری هەندێک ناوچە بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت.
بەپێی کەشی پێشبینیکراو، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت کە 39 پلەی سیلیزیە، نزمترین پلەی گەرماش لە سۆران دەبێت کە 34 پلەی سیلیزیە.