لەبارەی مووچە و بودجەی هەرێم وەزیری دارایی عێراق بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ بانگهێشتی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق دەکات.

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە13ی ئادار، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، لەلایەن لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بانگهێشت دەکرێت و لەبارەی مووچە و بودجەی هەرێم داوای ڕوونکردنەوەی لێدەکرێت.

لەوبارەیەوە جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران ئاشکرایکرد، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق لەلایەن لیژنەکەیانەوە میوانداری دەکرێت و لەبارەی مووچە و بودجەی هەرێم داوای ڕوونکردنەوەی لێدەکەن.

ڕوونیکردەوە، پرسی دەروازە سنورییەکان و باج تەوەرێکی دیکەیە و لەوبارەیەشەوە داوای ڕوونکردنەوە لە وەزیری دارایی دەکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا