پرۆسەی دەنگدان لە توركیا كۆتایی هات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سندووقەكانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆككۆماری توركیا داخران و كەمێكی دیكە دەست بە جیاكردنەوەی دەنگەكان دەكرێت.

بەیانیی ئەمڕۆ یەكشەممە 28-05-2023 كاتژمێر 8:00 دەنگدان لە خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆككۆماری توركیا دەستیپێكرد.

ركابەرییەكە بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆككۆماری توركیا لەنێوان رەجەب تەیب ئەردۆغان، كاندیدی هاوپەیمانیی جمهوور و كەمال كڵچدارئۆغڵو، كاندیدی هاوپەیمانیی میللـەتە.

ئەمڕۆ یەكشەممە خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی توركیا لە كاتژمێر هەشتی بەیانی دەستی پێكرد و كاتژمێر پێنجی ئێوارە، سندوقەكانی دەنگدان داخران و كۆتایی بە پرۆسەكە هات.

لەلایەن خۆیەوە، ئەحمەد یەنەر، سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی توركیا رایگەیاند، هیچ كێشەیەك لە پرۆسەی دەنگداندا نەبووە و ئەنجامی خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی توركیا بە بەراورد لەگەڵ هەڵبژاردنی 14 ی ئایار زووتر رادەگەیەندرێت.

لە خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی توركیا، 64 ملیۆن و 145 هەزار و 504 كەس مافی دەنگدانیان هەبوو، لەو ژمارەیەش 60 ملیۆن و 745 هەزار و 366 دەنگدەری ناوخۆی وڵاتن و ئەوانی دیكەش لە دەرەوەی وڵاتبوون، كە لەو رێژەیەشدا ملیۆنێك و 920 هەزار و 52 كەس لە دەرەوەی توركیا بەشدارییان كردووە.

هاوكات لە 81 پارێزگاكەی توركیا، هەزار و 92 بنكەی دەنگدان و 191 هەزار و 884 سندوقی دەنگدانیش ئامادەكرابوو كە ژمارەیەكیان گەڕۆكبوون بۆ ئەوەی دەنگدەرانی توركیا و باكووری كوردستان دەنگی خۆیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی توركیا بدەن.

بەگوێرەی رێنماییەكانی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی توركیا، لە (20 بۆ 24ی ئایاری 2023) پرۆسەی دەنگدان لە خولی دووەمی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی توركیا لە دەرەوەی وڵات بەڕێوەچوو، كە لە خولی یەكەمدا 3.4 ملیۆن دەنگدەر لە دەرەوەی وڵات بە رێژەی 5% مافی دەنگدانیان هەبوو لەگەڵ چوار ملیۆن و 904 هەزار و 672 دەنگدەر بۆ یەكەمجار دەنگیاندا، لە خولی دووەمیشدا، 47 هەزار دەنگدەری نوێ كە تەمەنیان گەیشتە سەروو 18 ساڵ مافی دەنگدانیان هەبوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا