سیستمی كارەبای دوو فیدەری سلێمانی كرا بە پریپەید

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی دەڵێت، لە دوو فیدەری سلێمانی سیستمی كارەبا كراوە بە پریپەید و نرخی كارتیش لە 10 هەزار تاوەكو 100 هەزار دینارە.

سیروان محەمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند: ئەمڕۆ لە سلێمانی هەردوو فیدەری 122 و 126ی عەلوە كۆنەكە كرانە پریپەید و هاوبەشانی كارەبا كارتیان پێدەدرێت بۆ بەكارهێنانی كارەبا بەپێی كارت.

وتیشی، ئێستا ئەو دوو فیدەرە خراوەتە ژێر ئەزموونەوە و لە داهاتوودا لە چەند شوێنێكی دیكە دەخرێتەكار.

وتەبێژی كارەبای سلێمانی باسی لەوەشكردوە، پارەی كارەبا هەر وەكو خۆی دەبێت، بەڵام پێشتر دەبێت كارت بكڕیت بۆ كارەبا‌و نرخی كارتیش لە 10 هەزار دینارەوە تاوەكو 100 هەزار دینارە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا