نرخی نەوت گەیشتە نزیکەی 95 دۆلار

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای کردنەوەی بۆرسەکانی ئاسیا نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی بەتایبەتی پاش بڵاوبوونەوەی داتاکانی پەیوەست بە بووژانەوەی ئابووری چین.

ئەمڕۆ دووشەممە 18ی ئەیلوولی 2023، نرخی نەوت بەرزبوونەوەی تۆمارکرد و هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 94 دۆلار و 32 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، لە هەمانکاتدا یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی بە 91 دۆلار و 30 سەنت کڕین و فرۆشتنی پێوەکرا.

بەراورد بە نرخی دوێنێ، هەر بەرمیلێک لە نەوتی خاوی برێنت 39 سەنت و نەوتی خاوی تەکساس 53 سەنت بەرزبوونەوەی تۆمارکردووە.

لەچەند مانگی رابردوودا، نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو رووی لەدابەزین کرد لەبەر دوو هۆکار؛ رووسیا و سعودیە واژۆیان لەسەر رێککەوتنێک کرد بۆ کەمکردنەوەی بڕی هەناردەی نەوتی رۆژانەیان کە ئامانجیان بوو بەم هەنگاوە نرخی نەوت بەرزتر بکەنەوە.
هەروەها، بڵاوبوونەوەی داتاکانی پەیوەست بە ئابووری چین، سستی و لاوازی چالاکی کارگە پیشەسازییەکانی ئەو وڵاتەی دەرخست و ئەمەش بووە هۆی کەمبوونەوەی نرخی نەوت. بەڵام لە ئێستادا بەهۆی بووژانەوەی ئابووری چین و رەواندنەوەی ترسی کەم دابینیکردنی نەوت لەلایەن هەریەکە لە رووسیا و سعوودیە، نەوت بەرزبوونەوەی تۆمارکرد و رۆژی پێنجشەممەی رابردوو(14ی ئەیلوولی 2023)، بۆ یەکەمین جار لەمساڵدا نرخی نەوت گەیشتە سەروو 90 دۆلار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا