ئەمریکا ئیدانەی هەوڵی تیرۆرکردنی کازمی دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

وتەبێژی دەرەوەی ئەمریکا ئیدانەی هێرشەکەی شەوی رابردووی کرد کە کرایەسەر ماڵی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و رایگەیاند، “ئەمە کارێکی ئاشکرای تیرۆرستانەیە و ئاراستەی دڵی دەوڵەتی عێراق کراوە”.

نێد پرایس، وتەبێژی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، “لە پەیوەندیداین لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی عێراق کە ئەرکی پاراستنی سەروەری و سەربەخۆیی وڵاتەکەیان لەسەرشانە و یارمەتی خۆمانیان پێشکەش دەکەین لە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە”.

وتیشی: پابەندبوونمان بەرامبەر هاوبەشە عێراقییەکانمان تێکناچێت و ئەمریکا لەپاڵ حکومەت و گەلی عێراق دەوەستێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە دوای ئەوەی هەوڵ بۆ تیرۆرکردنی مستەفا کازمی درا و ماڵەکەی بۆردومانکرا، رایگەیاند، “من باشم سوپاس بۆ خوا، لەناو گەلی خۆمدام و داوا دەکەم لەپێناو عێراق هەمووان هێمن بن”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا