پاسدارانی ئێران: ئێمە پیاوانی سەرسەختی مەیدانەکەین

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەکەی دەیەوێت لە هەموو بوارەکاندا ببێتە یەکەم دەوڵەت، دەشڵێت، ” سوپای پاسداران خاوەنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانە کە مەوداکەی حەوت هەزار کیلۆمەترە.”

لیوا حسێن سەلامی، فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧ ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لەمیانەی وتارێکیدا لەکاتی ڕاگەیاندنی ڤاکسینی “نورا”ی ئێرانی وتی، “لە ئێستادا خاوەنی جۆرێک فڕۆکەی بێفڕۆکەوانین کە مەودای حەوت هەزار کیلۆمەتر دەبڕێت و دەتوانێت لەهەر شوێنێک کە بیەوێت بنیشێتەوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، ” پێشتر دوورترین مەودای فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای پاسداران فڕۆکەی شاهد ١٧١ بوو کە دەیتوانی مەودای چوار هەزار و ٤٠٠ کیلۆمەتر ببڕێت”.

حسێن سەلامی وتیشی، ” ئێمە پیاوانی سەرسەختی مەیدانەکەین، دەمانەوێت بە جیهانیش بڵێین کە مەیدانەکە چۆڵ ناکەین، ئەوەش دەزانین کە بەهۆی ڕێکارە تەکنیکی و زانستییەکانەوە دەتوانین هەموو بەربەستەکان تێپەڕێنین”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا