تەندروستی هەولێر: پێویستە لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵ بۆ قوربانی ئەم ڕێنماییانە جێبەجێبکرێن

پۆڵەتیک پرێس

ئەمڕۆ شەممە24ی حوزەیران، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، بەمەبەستی دووربوون لە نەخۆشی تای خوێنبەربوون کۆمەڵێک ڕێنمایی بڵاوکردەوە.

تەندروستی هەولێر ڕایگەیاند، بۆ دووربوون لە نەخۆشی تای خوێنبەربوون پێویستە لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵ بۆ قوربانی ئەم ڕێنماییە زانستیانەی خوارەوە جێبەجێبکرێن.

– سەربڕینی ئاژەڵ پێویستە لەناو ئەو سەربڕینخانانەدا بێت، کە ڕێگە پێدراون و پزیشکی ڤێنتەرنەی سەرپەرشتی دەکات.

– لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵدا و کەوڵکردن یان پارچە پارچەکردنی گۆشتەکەیدا پۆشینی جل وبەرگی خۆپارێزی وك ( دەستکێش، جزمە، سەدریەی پلاستیك، ماسکی دەمووچاو ) پێویستە لەبەرکرێن.

– نابێت خانەوادە یان خەڵک کۆببنەوە لەچواردەوری سەربڕەکە (قەساب) و نابێت هاوکاری بکەن لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵ و پارچە پارچەکردنی گۆشت.

– بەبێ دەستکێش مامەڵە کردن لەگەڵ جەستەی ئاژەڵی سەربڕاو مەکە و دوای پۆشینی دەستکێش و کەلوپەلی خۆپارێزی گۆشتەکە پارچەپارچە بکە و پاشان دەستت بەباشی بشۆ.

– لابردنی پاشماوەی ئاژەڵە سەربڕاوەکان و دانانی کیسی داخراو فڕێدانی بۆ شوێنی تایبەت.

– بەکارهێنانی چەقۆ و تەختەی پارچە پارچەکردنی تایبەت بەگۆشت و شتن و پاکژکردنەوەی تەختە و چەقۆکان دوای بەکارهێنان.

-پاککردنەوەی ئەو شوێنەی ئاژەڵەکەی لێ سەردەبڕێت و بەتایبەت ئەوشوێنانەی خوێنی لێیە بەماددەی کلۆریین (بلیچ- موعجیزە) ڕوونکراوە.

– باشتر وایە گۆشت دوای سەربڕینی ئاژەل بوماوەی نیو كاتژمێر لە پلەی (4 – 8 )پلەی سەدی هەڵبگیرێت پاشان بەكاربهێنریت، بەڵام گۆشتی کوڵاو هیچ کێشەی نیە و سەلامەتە نابێتە هۆی توشبوون بەنەخۆشی تای خوێنبەربوون.

– ئەگەر ئاژەڵ گەنە یان مێرووی تری هەبوو باشتر وایە نەیكڕیت یان سەری نەبڕێت بۆ دووربوون لە نەخۆشی تای خوێنبەربوون، ئەم نەخۆشیە لەنێوان ئاژەڵەکان دەگوازرێتەوە و بۆ مرۆڤیش، بەهۆی گەنە و مێروەکانی، کە لەسەر ئاژەڵەکان دەژین و بەهۆی خوێن و گۆشتی ئاژەڵەکەوە دەگوازرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا