شەش چەکداری داعش لە چیای قەرەچوغ کوژران

پۆڵەتیک پرێس

شانەی ئەمنی ڕاگەیاندنەکانی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سوپای عێراق بە هاوکاری هێزە ئاسمانیەکان شەش چەکداری داعشیان کوشت

شانەی ئەمنی ڕاگەیاندنی عێراق ڕایگەیاند، یەكەكانی لیوای پیادەی 50 بە پاڵپشتی هێزە ئاسمانیەکانی سوپا توانیویانە هێرش بکەنە سەر حەشارگەکانی داعش و لە ئەنجامدا شەش چەکداری داعش کوژراون، لە چیای قەرەچوغ.

لە ماوەی ڕابردوودا، لەناوچە جیاوازەکان چەکدارانی داعش چالاکیەکانیان زیادی کردووە، بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگەو سوپای عێراق هەربۆیە، ئۆپەراسیۆنەکان بۆ لە ناوبردنیان بەردەوامە.

لە ماوەی مانگی ڕابردوودا، بەهۆی هێرشەکانی داعشەوە چەندین پێشمەرگە شەهیدبوون، لە ناوچە کوردستانیەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا