روونكردنەوەیەك لە جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتییەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نوسینگەی راگەیاندنی كەریم شكور جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی هەوڵی تیرۆركردنەوەكەیەوە روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە دەڵێت، هەندێ پەیج و سۆشیال میدیا دەیانەوێت، ئەم كەیسە بەلاڕێدابەرن و بیخەنە خانەی عەشیرەتگیرییەوە و بەشێوەی گشتگیر عەشیرەتێك تاوانباربكەن، ئێمە هەمووان دڵنیادەكەینەوە، كە كەیسە رێكاری یاسایی خۆی دەگرێت.

لە روونكردنەوەیەكەی نوسینگەی كەریم شكو جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی هاتووە، دوابەدوای رووداوەكەی ئەمرۆ، هەندێ پەیج و سۆشیال میدیا دەیانەوێت، كەیسە بەلاڕێدابەرن و بیخەنە خانەی عەشیرەتگیرییەوە و بەشێوەی گشتگیر عەشیرەتێك تاوانباربكەن، ئەوان هەمووان دڵنیادەكەنەوە، كە كەیسە رێكاری یاسایی خۆی دەگرێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئێمە ئیدانەی ئەو جۆرە راگەیانددراوانە دەكەین و دوور و نزیك هیچ پەیوەندی بە ئێمەوە نییە، عەشیرەتی گل خاوەن قوربانی و تێكۆشانی گەورەن و دەیان كادر و پێشمەرگەی تێكۆشەری هەیە لە ریزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا