کەشناسی: ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و دەڵێت، پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی سلێمانی، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و هەندێک ناوچە نیمچەهەور دەبێت.

هاوکات، سبەی پێنجشەممە بەهەمان شێوە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت هەندێ ناوچە نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە.

هەر بەگوێرەی پێشبینییەکان، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت کە 22 پلەی سیلیزییە و نزمترین پلەی گەرماش لە سۆران و سلێمانی دەبێت کە 16 پلەی سیلیزییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا