هەڕەشەکانی حوسییەکانی یەمەن بۆ ‘تۆڵەسەندنەوە’، نرخی نەوتی بەرێژەی %4 بەرزکردەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە مامەڵە سەرەتاییەکانی ئەمڕۆ هەینی دا، نرخی نەوت بەهۆی هێرشی ئەمریکا و بەریتانیا بۆسەر ژمارەیەک پێگەی چەکدارانی حوسییەکانی یەمەن و هەڕەشەکانی ئەو گروپە بۆ تۆڵەسەندنەوە، نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو و بەرێژەی %4 بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ هەینی، نرخی نەوتی خاوی برێنتی دەریای باکوور 80 دۆلاری تێپەڕاند، بەتایبەتی پاش هەڕەشەی حوسییەکان بۆ تۆڵەسەندنەوە لەبەرامبەر هێرشەکانی شەوی رابردووی ئەمریکا و بەریتانیا، هەروەها، نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 2 دۆلار و 92 سەنت بەرزبووەوە و بە 74 دۆلار و 94 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
حکومەتی بەریتانیا هۆشداریداوە لەوەی کە وەستاندنی رێڕەوی بازرگانی دەریای سوور دەبێتە هۆی درووستبوونی شۆکێکی ئابووری توند کە جیهان لەپاش هێرشەکەی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا بەخۆیەوە نەدیووە.

بارودۆخی ئاسایشی رێڕەوی بازرگانی دەریای سوور کاریگەری زۆری لەسەر نرخی نەوت لە جیهان درووست دەکات، کۆمپانیاکانی گواستنەوە بەهۆی ترسیان لە هێرشی چەکدارانی حوسییەکانی یەمەن، کرێی گواستنەوەیان لەسەر کڕیارانی نەوت زیادکردووە، کە لەکۆتایدا نرخی نەوت بەشێوە گشتییەکەی بەرزدەبێتەوە.

سایمۆن فرێنچ، شیکەرەوەی ئابووری لە کۆمپانیای بانکیی ‘پانمور گۆردۆن’ بۆچوونێکی جیاوازی هەیە و پێیوایە هێشتا نرخەکان ”بەراورد بە 4 مانگی رابردوو هێندە بەرز نین”.

چەکدارانی حوسی لە یەمەن لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی ئیسرائیل و حەماس لە مانگی تشرینی یەکەمەوە هێرشەکانیان بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان چڕتر کردووەتەوە. فەرماندەیی گشتیی سوپای ئەمریکا- سێنتکۆم رایگەیاندووە، لە ناوەڕاستی مانگی نۆڤەمبەرەوە تا ئێستا 27 جار لە دەریای سوور هێرشکراوەتە سەر کەشتییە بازرگانییەکان.

ئەو کەشتییانە گەرووی بابول مەندەب بەکاردەهێنن کە دەکەوێتە نێوان وڵاتانی ئەریتیریا، جیبۆتی و بەشە ئەفریقیاییەکەی یەمەن و نیمچە دوورگەی عەرەبی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا