ئەمڕۆ و سبەی بارانی چڕ و هەورەتریشقە دەبێت و ئەگەری بەفربارین هەیە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بارانی چڕ و هەورەتریشقە ئەمڕۆ و سەبینێش بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ هەینی بەشی پێشبینی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت بە درێژایی کاتەکان لە ئەنجامى یەکگرتنى هەردوو نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى ناوەڕاست و دەریاى سوور شەپۆڵێکى باران بارینی چڕ سەرتاپاى ناوچە جیاجیاکان دەگرێتەوە.

وتیشی، سەنتەرى پارێزگاکان و زۆربەی ناوچەکانی تر باران بارینى بە لێزمە و هەورە تریشقەى دەبێت هەندێ جار لە کاتى باران باریندا بەرزبوونەوەى ئاستى ئاو دەبێت. لە سەر لووتکەى شاخە بەرزەکان بەفر دەبارێت و پلەکانى گەرما روو لە نزم بوونەوە دەکات .

لەبارەی کەشی سبەی شەممە ئەوەی خستەڕوو،  ئاسمان بە گشتی هەوری تەواو دەبێت هەورە تریشقە و باران بارینی مامناوەند و لێزمە بارانی پچڕ پچڕ دەبارێت لە ناوچە جیاجیاکان .

باسی لەوەش کرد، لە سنووری پارێزگای دهۆک و باکووری خۆرهەڵاتی هەولێر و ناوچە شاخاوییەکان زۆرترین ڕێژەی باران بارینمان دەبێت . لەسەر لوتکەی شاخە بەرزەکان بەفر بارین دەبێت و پلەکانی گەرما بە نزمی دەمێنێتەوە وە پێشبینی دەکرێت لە کاتی بەیانی زوودا پلەکانی گەرما زیاتر دابەزین بەخۆیەوە ببینی بە نزیکەی ( 2 تــا 3 ) پلە بە بەراورد بە ڕۆژانی پێشتر .

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا