ئەنجوومەنى باڵاى دادوەریى عێراق داوای پڕکردنەوەی شوێنی دادوەرەکەی پارتی دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجوومەنى باڵاى دادوەریى عێراق داوا لە ئەنجوومەنى باڵاى دادوەریى هەرێمى کوردستان دەکات دوو دادوەریان بۆ کاندید بکەن بۆ ئەوەى ببنە ئەندامى بنەڕەتى و یەدەگى دادگاى فیدراڵیى عێراق.

بەگوێرەى نووسراوێکى ئەنجوومەنى باڵاى دادوەریى عێراق کە ئاڕاستەى ئەنجوومەنى باڵاى دادوەرى هەرێمى کوردستانى کردووە، داوایان لێدەکات دادوەرێک کاندید بکەن وەک دادوەرى بنەڕەتی و دادوەرێکى دیکەش وەک داوەرى یەدەگ کاندید بکەن بۆ دادگاى فیدراڵى عێراق بۆ ئەوەى بتوانن رێشوێنەکانى دامەزراندنیان بەگوێرەى یاسا بگرنەبەر.

سەرچاوەیەکى ئاگادار لە دادگاى فیدراڵیی عێراق راستى ئەو نووسراوى پشتڕاست کردەوە و رایگەیاند: ئەوە رێکارێکى رۆتینییە بۆ جێگرتنەوەى دادوەر عەبدولرەحمان زێباری.

ئەو داواکارییەى ئەنجوومەنى باڵاى دادوەرى عێراق لە دواى ئەوە هات کە لە 12ى ئادارى 2024 دادوەر عەبدولرەحمان زێبارى، کە یەکێک بوو لە دوو ئەندامە کوردەکەى دادگای باڵاى فیدراڵیی عێراق، کشانەوەى خۆى لەو دادگایە راگەیاند وەک هەڵوێستێک بەرامبەر هەندێک لە بڕیارەکانى ئەو دادگایە لە دژى هەرێمى کوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا