پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ڕاوێژکارێکی باڵای تەندروستی جیهانی وتی، کاردەکەین لەسەر بڵاوکردنەوەی هۆشداری و ڕێنمایی زیاتر بۆ وڵاتان، بۆ ئەوەی سنورێک بۆ بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئاوڵەی مەیمون دابنرێت، چونکە لە وەرزی هاویندا ڕێژەی توشبوون زیاد دەکات.
دەیڤد هيمان سەرۆکی کۆمەڵەی ڕاوێژکارانی ستراتیجی و تەکنیکی تەندروستی جیهانی ڕوونی کردەوە، بەپێی ئەو لێکۆڵینەوانەی ئەنجام دراوە تا ئێستا هۆکاری بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکە پەیوەندی سێکسیە.
وتیشی، تێکەڵبوونی ڕاستەوخۆ هۆکاری سەرەکی گواستنەوەی نەخۆشیەکەیە بەهۆی ئەوەی لەسەر پێست دەردەکەوێت.
ئاوڵه‌ی مه‌یمون نه‌خۆشییه‌كی ده‌گمه‌نه و سه‌رچاوه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشییه‌كه له ئه‌فریقیاوه ده‌ركه‌وتووه، به‌شێوەیەکی گشتی نیشانه‌كانی تا و ئازاری ماسولكه و ئه‌ستووربوونی غوده لیمفاوییه‌كان و قڵیشانی پێسته له‌سه‌ر ده‌ست و ده‌موچاوه.