كەشناسی: سبەینێ بارانبارینی پچڕپچڕ دەستپێدەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەپێی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، رۆژی پێنجشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران لە كاتەكانی بەیانی زوودا، دواتر ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و لە كاتەكانی ئێوارەدا كەشەكە دەگۆرێت بۆ ساماڵ و پەڵە هەور.

بەراورد بە رۆژانی رابردوو، سبەینێ لە ناوچە جیاجیاكان، پلەی گەرما لە نێوان 1 بۆ 2 پلەی سیلیزی بەرزدەبێتەوە.

لە چەند رۆژی رابردوودا شەپۆلێكی بارانبارین ناوچە جیاجیاكانی هەرێم و عێراقی گرتەوە دەستەی كەشناسی عێراقیش بڵاویكردەوە ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو زووتر بارانباری.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا