پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئاگر لە پاڵاوتگەیەکی نەوتی سنووری قوشتەپە کەوتووەتەوە و بەگوێرەی زانیارییەکان تا ئێستا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ نەکراوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست پۆڵەتیک پرێس کەوتوون، لە سنووری قوشتەپە سەربە پارێزگای هەولێر، ئاگر لە پاڵاوتگەیەکی نەوت کەوتووەتەوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن.
هاوکات، تا ئێستا نازانرێت قەبارەی ئەو زیانانە چەندە کە بەهۆی ئاگرکەوتنەوەکەوە بەر پاڵاوتگەکە کەوتووە.