وەزیری خوێندنی باڵا پشتیوانى بۆ مافى پێکهاتەکان دوپاتدەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری خوێندنی باڵا، پشتیوانى بۆ مافى پێکهاتەکان دوپاتدەکاتەوە، بەشداریکردنی ڕاستەقینەى پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان پشتیوانییە بۆ بەهێزکردنی بنەماکانی دیموکراسی

ئەمڕۆ پێنج شەممە، 2ی کانونی یەکەمی 2021 دکتۆر ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، لە میانەی پێشوازی کردنی لە وەزیری هەرێم هات لە ئایندن مەعروف بۆ کارو باری پێکهاتەکان لە حکومتەی هەرێمی کوردستان، دووپاتی کردەوە، بەشداریکردنی ڕاستەقینەى پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان پشتیوانییە بۆ بەهێزکردنی بنەماکانی دیموکراسی و رێزگرتن لە بایەخى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە کلتور و بەهاکانى پێکەوە ژیان، بۆ ئەمەش پشتیوانى خۆى دوپاتکردەوە بۆ پەرەپێدانى خوێندن بە زمانى دایک لە قۆناغى پەروەردەوە تاکو خوێندنى باڵا.

لە میانەی دیدارەکەدا بریکارى وەزارەت و ڕاوێژکارو بەڕێوەبەرانى گشتى ئامادەبوون، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان، کورتەیەکى لەبارەى رۆڵى پێکهاتەکان لە حکومەتى هەرێمى کوردستان خستەڕو، بۆ ئەمەش ئاماژەى بە هەوڵەکانیان کرد بەمەبەستى پشتیوانى کردن لە داواکارى و پێشنیازى پێکهاتەکان لە سێکتەرى خوێندنى باڵا لە کوردستان.

وەزیری خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوەشدا،  هەمو هاوکارى و پشتیوانیەک بۆ پەرەپێدانى خوێندن بە زمانى دایک لە قۆناغى پەروەردە تاکو خوێندنى باڵا لە زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان دابین دەکەین. هەروەها پشتیوانیشى دەربڕى بۆ داوکارى و پێشنیازى بەشەکانى خوێندنى تایبەت بە پێکهاتەکان لە زانکۆکانى کوردستان بەمەبەستى بوژانەوەى زیاتریان.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا