داوای هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر 10 پەرلەمانتاری هەدەپە دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دادی توركیا بۆ لێسەندنەوەی پارێزبەندیی لە 10 پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی گەلان ( هەدەپە ) 11 دۆسیەی تاوانی پێشكەشی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی توركیا كرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی فەرمانگەی میدیایی پەرلەمانی توركیا، 11 دۆسیەی تاوان لە دژی 10 پەرلەمانتاری فراكسیۆنی هەدەپە ئامادەكراوە و پێشكەشی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی توركیا كراوە، سەرۆكایەتیی پەرلەمانیش دۆسیەكانی ئاراستەی لیژنەی دادپەروەری و دەستوور كردووە.

بەگوێرەی زانیارییەكان، دۆسیەكانی تاوان لە دژی هەریەك لە دڵشاد جانباز كایا، ئایشە سوروجو، فەلەكناس ئوجا، ئایشە ئاجار باشاران، شەڤین جۆشكون، مەنسوور ئشك، نوڕان ئیمیر، گوڵستان كڵچ كۆچیگیت، بەردان ئۆزتورك و رەمزیە تۆسون ئامادەكراوە.

بەپێی رێكارەكان، مستەفا شەنتۆپ، سەرۆكی پەرلەمانی توركیا دۆسیەكانی تاوان ئاراستەی فەرمانگەی لێكۆڵینەوەی پەرلەمان دەكات بۆ بەدواداچوون لە نەبوونی كەموكورتی لە دۆسیەكان و دواتر ئاراستەی لیژنە پەیوەندیدارەكان دەكات و دوای پەسندكردنیان لە رێگەی دەستەی سەرۆكایەتییەوە دەخرێتە بەرنامەی خشتەی كاری ئەنجوومەنی گشتیی بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا