هەدەپە: مام جەلال لە دڵی ئێمەدایە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) بە بۆنەی ساڵیادی كۆچی دوایی مام جەلال، پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: ئەمڕۆ ئەو لە دڵی ئێمەدایە و هێزمان پێ دەدات.

هەدەپە لە پەیامەكەیدا كە بە بۆنەی كۆچی دوایی مام جەلال، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر بڵاویكردووەتەوە رایگەیاند: چوار ساڵ بەسەر كۆچی دوایی پێشەوای كورد و تێكۆشەری ئازادی گەلی كوردستان مام جەلال تاڵەبانی تێپەڕی، ئەو ئەمڕۆ لە دڵی ئێمەدایە هێز دەداتە تێكۆشانی ئازادی ئێمە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەوان سكرتێری پێشویی یەكێتی بە ڕێزداری بەبیردەهێننەوە.

مام جەلال بە یەكێك لە دۆستەكانی جوڵانەوەی كورد لە باكوری كوردستان ناسراوە و ئەمڕۆش كەجەكە پەیامێكی بۆ ساڵیادەكە بڵاو كردەوە و بە گرنگیەوە باسی لە دۆستایەتی عەبدوڵا ئۆجەلان و مام جەلال كردبوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا