پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دوای ئەنجامدانی كۆنگرەی هەدەپە، 14 كەس لە شارە جیاوازەكان لەلایەن داواكاری گشتیی ئەنقەرەوە دەستگیركراون بە تۆمەتی پڕوپاگەندە كردن بۆ رێكخراوی نایاسایی.
دوای ئەوەی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) لە 3 ی تەموز، پێنجەمین كۆنگرەی گەورەی ئاسایی ئەنجامدا دوای كۆنگرەكە نوسینگەی داواكاری گشتی ئەنقەرە لێكۆڵینەوەیەكی دەستپێكرد تا ئێستا 14 ئەندامی كۆنگرە لە شارە جیاوازەكان وەك بەشێك لەلێكۆڵینەوەكان دەستبەسەركراون.
نۆ لەو كەسانە لە بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی ئەنقەرە ڕاگیراون و چوار لە دەستگیركراوەكان لە باتمان و یەكێكیشیان لە ئیزمیرەوە دەهێنرێتە ئەنقەرە.
فەرمانگەی داواكاری گشتی لێكۆڵینەوەیەكی بەتۆمەتی پڕوپاگەندەكردن بۆ ڕێكخراوی نایاسایی كردووەتەوە و ئەو دروشمانەی لەكۆنگرەكەدا بەرزكراونەتەوە وەك بیانوی كاری نایاسایی باس كراوە.