دادگای دەستووری توركیا بڕیارێك لەبەرژەوەندی عوسمان بایدەمیر دەردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگای دەستووری توركیا وەڵامی تانەیەكی عوسمان بایدەمیر سەرۆكی پێشووی شارەوانیی ئامەد و پەرلەمانتاری پێشووتری (هەدەپە) ی دایەوە، لە بارەی دۆسییەی دادگاییكردنەكەی، ئاراستەی دادگاكەی كردبوو.

لە وەڵامی تانەكەی عوسمان بایدەمیر، دادگەی دەستووریی توركیا رایگەیاند: عوسمان بایدەمیر مافی پێشێلكراوە، دادگەكە بڕیاریشیدا بایدەمیر بە بڕی 30 هەزار لیرە (نزیكەی 3 هەزار و 250 دۆلار) قەرەبوو بكرێتەوە.

بڕیارەكەی دادگای دەستووریی توركیا پشتی بەو بڕگەیەی دەستوور بەستووە، كە دەڵێت: “هەموو كەسێك دەتوانێت بەبێ ئەوەی مۆڵەت وەربگرێت گردبوونەوە بەبێ هێرشكردن و بەكارهێنانی چەك، بكات”.

عوسمان بایدەمیر لە ساڵی 2006، ئەوكاتەی سەرۆكی گەورەشارەوانیی ئامەد بوو، بەشداریی لە رێپێوانێك بە ناوی (رێپێوانی ئاشتی) كرد، كە لە ئامەدەوە دەستیپێكرد و بڕیاروابوو تاوەكو ئەنقەرە بەردەوامبێت، ئامانج لەو رێپێوانە وەستاندنی ئۆپەراسیۆن و شەڕ بوو، بەو هۆیەوە چوارەمین دادگای ئەسڵییەی سزاكانی دیلۆك سزای 1 ساڵ و 3 مانگی بەسەر بایدەمیر و 14 كەسی دیكەدا سەپاند.

لە 19ی نیسانی 2018 بە بڕیاری دادگا و بە تۆمەتی بێڕێزیكردن بە پۆلیس و سەروەریی توركیا، سزای یەك ساڵ و 5 مانگ زیندانیكردنی بەسەر بایدەمیردا سەپێنرا و دواتریش مافی پەرلەمانتاری لێ وەرگیرایەوە، بایدەمیر پاشان چووە‌ دەرەوەی توركیا و ئێستا لە بەریتانیا دەژی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا