پۆڵەتیك پرێس
میدیاکانی نزیک لە هەدەپە بڵاویان کردوە ئەمرۆ هەینی پۆلیسی تورکیا ئۆپەراسیۆنێکیان دەستپێکردووە بۆ دەستگیرکردنی ئەندامانی ئهو پارته.
باسیان لەوەشکردووە لەناو دهستگیركراوهكاندا سری سورەیا ئۆندەر، پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە و ئەندامی شاندی ئیمراڵی، ئایهان بیلگەن، سهرۆكی شارهوانی قارس و نەزمی گور، پەرلەمانتاری هەدەپە ههیه.
ئۆپەراسیۆنەکە بەسەرپەرشتی دادوەری باڵای ئەنقەرە یوکسەل کۆجامان ئەنجامدراوە کە پێشتر لەگەڵ ئەردۆغان کۆبۆتەوە.
پارتی دیموکراتی گەلان _هەدەپە لە راگەیاندراوێکدا لهسەر دەستگیرکردنی ئەندامەکانیان رایگەیاندووە: ئەمە جینۆسایدی سیاسییە و ماوەی پینج ساڵە بەرێوە دەچێت لەلایەن حزبی دەسەڵاتداری تورکیاوە و دەیانەوێت تۆڵە لە هەدەپە بکەنەوە.
له ههڵمهتهكهی ئهمڕۆدا 82 كهس دهستگیكراون لەلایەن داواکاری گشتی تورکیاوە و تۆمەتی پشتگیری کردنی کۆبانێ لە کاتی شەری داعش لە ٢٠١٥ و یەپەگەیان دراوەتە پاڵ.