هاوسەرۆكی هەدەپە: ئامادەین توركیا بەڕێوەببەین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هاوسەرۆكی گشتی پارتی دیموكراتی گەلان دەڵێت، پارتەكەی ئامادەیە توركیا بەڕێوەببات.

میدحەت سەنجار هاوسەرۆكی گشتی پارتی دیموكراتی گەلان هەدەپە رایگەیاند: هەدەپە لە سەردەمی نوێیدا دەیەوێ بە هاوبەشی لەگەڵ لایەنەكانی دیكە توركیا بەڕێوەببات و بۆ ئەو مەبەستەش بە هەموو شێوەیەك ئامادەن بۆ ئەوەی كورد و گەلانی توركیا ببنە دامەزرێنەری توركیای نوێ.

لە بارەی هەڵبژاردنی توركیا و دۆسیەی داخستنی هەدەپەش، هاوسەرۆكی هەدەپە وتی، پارتەكەی لە هەموو كات زیاتر لە ژێر هەموو مەرجێكدا بۆ هەڵبژاردن ئامادەیە و دۆسیەی داخستنی هەدەپەش هیچ كاریگەرییەكی بۆ داهاتووی پارتەكەیان نابێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا