ڤیان سەبری: بانکی ناوەندی ڕاسپێردراوە بۆ ناردنی 400 ملیار دینارەکە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق لەبارەی ناردنی 400 ملیار دینارەکە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ڕاستەوخۆ بانکی ناوەندی ڕاسپێردرا بۆ ناردنی 400 ملیار دینارەی هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ چوارشەممە ڤیان سەبری ئاماژەی بەوەکرد، لێکتێگەیشتنی باش لەنێوان ردوو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و هەرێمی کوردستان دروستبووە.

وتیشی، بانکی ناوەندی ڕاسپێردراوە بۆ ناردنی 400 ملیار دینارەکەی هەرێم و تا ئەو کاتەی یاسای بودجەی 2023 پەسەنددەکرێت، دەبێت هەموو مانگێک 200 ملیار دینار ڕەوانەی هەرێمی کوردستان بکرێت.

ئەم قسانەی ڤیان سەبری لەکاتێکدایە، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵای حکومەت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چارەسەری کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی عێراق و هەرێم سەردانی بەغدای کرد.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا