لە عێراق و سوریا 29 ئۆپراسیۆن دژی داعش ئەنجامدراوە

پۆڵەتیك پرێس

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش ئاشكرای دەكات، تەنها لە مانگی نیساندا لە هەریەكە لە عێراق و سوریا 29 ئۆپراسیۆنیان دژی داعش ئەنجامداوە.

وەین مارۆتۆ وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش رایگەیاند، ئۆپراسیۆنەكانیان دژ بە چەكدارانی داعش بەردەوامی هەیەو لە مانگی نیساندا سەرەڕای ئەنجامدانی 29 ئۆپراسیۆن، هاوكات توانیویانە 36 كردەوەی تیرۆریستی ئەو چەكدارانە پوچەڵ بكەنەوە.

داواش دەكات، هاوڵاتیان هەركاتێك زانیاریان لەسەر چەكدارانی داعش هەبوو ئەوا پەیوەندییان پێوە بكەن.

دەشڵێت، “هاوكارمان بن بۆ لەناوبردنی داعش”.

وتەبێژەكەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی داوا دەكات، هاوڵاتیانی عێراق لەرێگەی ژمارە 454 وێنەو زانیارییان بۆ بنێرن، هاوكات بۆ هاوڵاتیانی سوریاش ئەو ناونیشانەی داناوە، 9647512451273.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا