نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت تاڕادەیەک بەرزبووەتەوە و بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 84 دۆلاری تێپەڕاندووە.

بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 84 دۆلار و 43 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 79 دۆلار و 14 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لەماوەی ڕابردوودا بەهۆی ڕێکارەکانی چین کە پەیوەست بوون بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و پاشەکشەی دۆلاری ئەمریکی نرخەکانی نەوت دابەزینی بەرچاویان تۆمارکرد و لە ئێستادا پێشبینی دەکرێت لەگەڵ گەڕانەوەی چین بۆ بازاڕەکانی جیهان نرخی نەوت جارێکی دیکە ببوژێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا