فەرمانی دەستگیرکردن بۆ مستەفا کازمی دەردەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مستەفا سەنەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، لە داهاتوویەکی نزیکدا لەسەر سێ سکاڵا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ مەستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق دەردەکرێت.

مستەفا سەنەد لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، سکاڵاکان پەیوەندییان بە زیادبوونی نائاسایی داهاتی کازمی و دۆسیەی گەندەڵییەکانی قوتابخانەی ئەبو رغیف و دزی سەدەوە هەیە.

باسی لەوەش کرد، سەرەڕای ئەوەی لەئێستادا کازمی لە دەرەوەی عێراقە، لە ئایندەیەکی نزیکدا تۆمەتەکان بەسەریدا ساغدەبنەوە و فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەردەچێت و لەسەر سەرجەم ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی کراوە دادگایی دەکرێت.

جێی ئاماژەیە تا ئێستا ھیچ یەکێک لەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی کازمی کراوە بەسەریدا ساغنەبوونەتەوە

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا