بەدواداچوونێکی پۆڵەتیک پرێس دەریدەخات رۆژانە 15 تۆن خۆراک فڕیدەدرێت

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە ئێستا كە لەناو مانگی رەمەزانی پیرۆزداین و تاڕادەیەكی زۆریش قەیرانی دارایی هەیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا رۆژانە لە هەرێمی كوردستان (15) تۆن خۆراك فڕێدەدرێت.

بەپێی ئەو ئامارانەی كە لەبەردەستی پۆلەتیك پرێس دایە، رۆژانە لە هەرێمی كوردستان (15) تۆن خۆراك فڕێدەدرێت، كە بەشێك لەو خۆراكانە هی تەنەكە خۆڵەكانی بەردەم ماڵەكانە و بەشێكی زۆریشی هی جێشتحانەكانە.
بەپێی كەسانی شارەزا و پسپۆر، فڕێدانی خۆراك جگە لەوەی ژینگە پیس دەكات و خەرجی فڕێدان زیاد دەكات، تاوانێكیشە دەرهەق بە ئاسایشی خۆراك دەكرێت، ئەمە جگە لەوەی زۆر كەس هیچ خواردنێك شك نابات، كەچی لەناو تەنەكە خۆڵەكان فڕێدەدرێت.
هەر بەپێی ئەو ئامارانە، ساڵانە (730) هەزار تۆن خاشاك لە هەرێمی كوردستان فڕێدەدرێت، كە بەشێك لەو خاشاكانە خواردنە و خەرجی فڕێدانیان (16) ملیار دینارە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا