كازمی گەیشتە كەربەلا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەمەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون، لە ڕووداوی كوشتنی سەرۆكی شارەوانی كەربەلا سەرۆك وەزیرانی عێراق بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە گەیشتە ئەو پارێزگایە.

دوێنێ سێشەممە،میدیا عێراقیەكان بڵاویانكردەوە، عەبیر سەلیم، سەرۆكی شارەوانی كەربەلا لە كاتی سەرپەرشتیكردنی هەڵمەتی لابردنی زیادەڕۆییەكانی ناوچەی مەعمەلچی لە پارێزگای كەربەلا، دەستڕێژی گولـلەی لێكراوە و سێ گولـلەی بەركەوتووە و بەسەختی برینداربوو، دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینكەیەوە گیانی لەدەستدا.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 11ی ئابی 2021، نوسینەگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، مستەفاكازمی بۆ لەنزیكەوە ئاگادرا بوون و بەشداری کردن لە پرسەی سەرۆکی شارەوانی كەربەلا، گەیشتە ئەو پارێزگایە.

پێشتریش، پارێزگاری كەربەلا لە راگەیەندراوێکدا دەستگیرکردنی بکوژی سەرۆکی شارەوانی شارەکەی ئاشکراکرد و سێرۆژ ماتەمینی راگەیاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا