دیکتاتۆرە گەنجەکە پێکەنین و خواردنەوەی کحولی لە کۆریای باکور قەدەغەکرد

پۆڵەتیک پرێس:

کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکور ماوەی 11 رۆژ ماتەمینی راگەیاند بەمەبەستی دەیەمین ساڵیادی کۆچی دوایی کیم جۆنگ ئیل، سەرۆکی پێشووی وڵاتەکە، لەو ماوەیەشدا پێکەنین و خواردنەوەی کحولی و کاتبەسەربردن لە هاوڵاتیان قەدەغە دەکرێت.

لەوبارەیەوە دانیشتوویەکی شاری سینوینجو کە دەکەوێتە باکوری رۆژهەڵاتی کۆریای باکور ئاشکرایکرد، “دەسەڵاتداران لە ماوەی ماتەمینیدا رێگریمان لێدەکەن لە خواردنەوەی کحول و پێکەنین و کاتبەسەربردن، هاوکات، کڕینی میوەش لەو ماوەیەدا قەدەغەیە”.

وتیشی: ساڵانی رابردوو لەماوەی ئەم ماتەمینییەدا چەندین کەس دەستگیرکراون بەهۆی خواردنەوەی کحول، تەنانەت دووان لەو دەستگیرکراوانە هەرگیز نەبینرانەوە.

باسی لەوەشکرد، “لەکاتی ماتەمینیدا گریان بە دەنگی بەرز قەدەغەیە، تەنانەت گەر کەسێکی نزیکیشت گیانی لەدەستدابێت، جگە لەوەش ئەنجامدانی ئاهەنگی یادی لەدایکبوون گەر کەوتبێتە کاتی ماتەمینییەکە قەدەغەیە”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا