ئێران لایەنە سیاسییەكانی عێراقی ئاگاداركردوەتەوە بەئەنجامی هەڵبژاردن رازی بن

پۆڵەتیك پرێس

نوێنەری حكومەتی هەرێم لە تاران رایگەیاند، ئێران لایەنەسیاسییەكانی ئاگاداركردوەتەوە بە ئەنجامی هەڵبژاردنی پێشوەختە رازی بن، هاوكات هەوڵ بۆ ئاسایكردنەوەی دۆخی عێراق دەدات.

نازم دەباغ نوێنەری حكومەتی هەرێم لە ئێران لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، ئێران هەوڵی ئاسایكردنەوەی دۆخی عێراق دەدات و سەردانەكەی ئیسماعیل قائانیش فەرماندەی فەیلەقی قودس بۆ عێراق بۆ هێوركردنەوەی رەوشی سیاسی بووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، قائانی لەو سەردانەیدا پەیامی بە لایەنە سیاییەكانی عێراق داوە بە ئەنجامی هەڵبژاردن رازی بن.

لە بەشێكی دیكەی چاوپێكەوتنەكەیدا نازم دەباغ باس لەوەدەكات، قائانی داوای لەلایەنە كوردییەكان كردووە، نەكەونە كێشەو ململانێی نێوان شیعەكانەوە، چونكە ئەوان لە ناو خۆیاندا رێكدەكەون.

لە چەند رۆژی رابردودا دوای روداوی هێرشكردنە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق، ئیسماعیل قائانی سەردانی بەغدای كردو لەگەڵ سەرۆك كۆمارو سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوەوەو داوایكرد دۆخی ناوخۆیی عێراق هێوربكەنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا