پلاسخارت راپۆرتێك لەبارەی رەوشی عێراق پێشكەش دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ پێنج شەممە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كۆبوونەوەیەك سەبارەت بە رەوشی عێراق ئەنجام دەدات و جینین پلاسخارت نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عێراق راپۆرتێك لە بارەی رەوشی عێراق پێشكەش دەكات.

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، كۆبوونەوەكە سەعات شەشی ئێوارەی ئەمڕۆ دەبێت و تایبەت دەبێت بە رەوشی عێراق.

لە كۆبوونەوەكەدا جینین پلاسخارت نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عێراق، نوێترین راپۆرت سەبارەت بە دوایین پێشهاتەكان سەبارەت بە رەوشی سیاسی و خزمەتگوزاری و ئابوری و مرۆیی عێراق دەخاتەڕوو.

لە دوایین كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كە مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی رابردوو بەڕێوەچوو، پلاسخارت پشتیوانی نەتەوە یەكگرتووەكانی بۆ حكومەتی عێراق دووپاتكردەوە و داوای یەكگرتوویی لایەنەكانیشی كرد، راشیگەیاند گەندەڵی لە عێراق بووەتە كێشەیەكی زۆر گەورە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا