کامیل حاجی عەلی وەک رابەری بزووتنەوەی پەیوەندیی ئیسلامی هەڵبژێردرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆنگرەی بزووتنەوەی پەیوەندیی ئیسلامیی کوردستان کۆتاییهات و ئەنجامەکەی لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە پەسەندکرا.

رۆژی دووشەممە، 18ی 3ی 2024، دوای تەواوبوونی کۆنگرەکەیان، بزووتنەوەی پەیوەندیی ئیسلامیی کوردستان، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، دەرەنجامی کۆنگرەی خۆی لە هەولێر راگەیاند؛ کامیلی حاجی عەلی بە رابەری بزووتنەوەکە هەڵبژێردرا.

کۆنگرەکە کاتژمێر 11:00ی بەیانیی 16ی ئاداری 2024، بە بەشداری نزیکەی 1100 ئەندام لە تەلاری هونەری شاری سلێمانی، لەژێر چاودێریی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقدا دەستی بە کارەکانی کرد و هەر ئەمڕۆ لەلایەن کۆمیسیۆن ئاگادارکرانەوە کە کۆنگرەکەیان پەسەندکرا.

لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا، بزووتنەوەکە رایگەیاند: کامیلی عەلی عەزیز بە رابەری بزووتنەوەی پەیوەندیی ئیسلامیی کوردستان هەڵبژێردرا. خوێندنەوە بۆ بڕگە و بەرنامەکانی کۆنگرە کرا و بە زۆرینەی دەنگ پەسەندکرا. لە کۆتا بڕگەی کۆنگرەدا، هەڵبژاردن بۆ ئەندامی سەرکردایەتی بەشێوەی نهێنی بەپێی پەیڕەوی بزووتنەوەکە کرا و 34 کەس وەک ئەندامی سەرکردایەتیی بزووتنەوەی پەیوەندیی ئیسلامیی کوردستان دەستنیشان کران.

بزووتنەوەی پەیوەندیی ئیسلامیی کوردستان زۆرینەیان پێشتر لە بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان کاریان کردووە و لە دوایین کۆنگرەی حیزبەکەدا جیابوونەوە.

3ی ئۆکتۆبەری 2023 کۆنگرەی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان بەڕێوەچوو؛ عیرفان عەبدولعەزیز بە فەرمی بە رابەر هەڵبژێردرایەوە و کامیل حاجی عەلی و کۆمەڵێک لە بەرپرسانی دیکەی حیزبەکە کۆنگرەکەیان بایکۆت کرد و دواتر رایانگەیاند، لەژێر ناوی حیزبێکی نوێدا بەناوی “بزووتنەوەی پەیوەندیی ئیسلامی” کار دەکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا