پۆڵەتیک پرێس
بورجی ئیفڵ لەفەڕەنسا لەئامادەکاریدایە مانگی تەمموزی داهاتوو جارێکی دیکە دەرگاکانی بەڕووی گەشتیاراندا بکاتەوە و پێشوازی لەگەشتیاران بکات.
ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە، داخستنی بورجی ئیفڵ بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بەڕووی گەشتیاراندا زیانێکی گەورەی ئابووری بەدوای خۆیدا هێنا.
لەلایەکی دیکەوە لەتویتێکی دەستەی بەڕێوەبردنی بورجەکەدا هاتووە، لە 16ی تەمموزی داهاتووەوە جارێکی دیکە بورجی ئیفڵ بەڕووی گەشتیاراندا دەکرێتەوە و لە 1ی تەمموزیشەوە گەشتیاران دەتوانن لەڕێی ئینتەرنێتەوە تیکت ببڕن.
کۆتاییەکانی ساڵی رابردوو بەهۆی مەترسییەکانی زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بورجی ئیفڵ بەناچاری دەرگاکانی بەڕووی گەشتیاراندا داخست.