مەڵبەندی هەولێری یەکێتی: خوێنی شه‌هیدەکانمان هانده‌رمان ده‌بێت بۆ زیاتر خزمه‌ت كردنی خەڵکی خۆشەویستی هه‌ولێر

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەڵبەندی هەولێری یەکێتی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، له‌ ساڵیادی کارەساتی 1 ی شوباتدا، سووربوونی خۆمان بۆ دژایه‌تی كردنی تیرۆر و یەکخستنەوەی نێو ماڵی کوردی  دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌ .

مەڵبەندی 3 ی هەولێری یەکێتی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنەی تێپەڕبوونی 20 ساڵ بەسەر کارەساتی  1 ی شوباتدا رایگەیاند،  ئەمڕۆ 20 ساڵ تێپەڕ دەبێت،  به‌سه‌رکردەوە تاوانکاریە تیرۆریستیەکەی، ناو باره‌گای مه‌لبه‌ندی 3 ی هه‌ولێری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و لقی 2 ی پارتی دیموكراتی كوردستان  له‌ ڕۆژی 1_2_2024 دا دوژمنانی مرۆڤایەتی و تاریکپەرستان، له‌ رێگای دوو تیرۆریستی سه‌ر لێشێواودا ، له‌یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزدا ، لەکردەوەیەکی خۆکوژیدا ، لەناو هەردوو بارەگای مه‌ڵبه‌ندی3ی هه‌ولێری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و لقی 2 ی پارتی دیموكراتی كوردستاندا خۆیان تەقاندەوە .

ئەوەشهاتووە، له‌م کردەوەیە دڕندانه‌یه‌دا  105 کەس لەهاوڵاتیان و سەرکردەو  ئه‌ندامانی یەکێتیی وپارتی شەهیدبوون و ژمارەکیش برینداربوون .

ئاماژە بەوەشکراوە، له‌و یاده‌ خه‌مناكه‌دا ، سه‌ری رێز  بۆ گیانی پاکی شه‌هیدان دادەنوێنین و وەك سه‌روه‌ری و شانازیش ، ڕێزی بریندارانی کارەساتەکەو بنەماڵەی شەهیدان دەگرین و پێکەوە درێژە بەڕێبازی شەهیدان دەدەین .

هێما بەوەشکراوە، ئەم بۆنە خەمناکەش دەکەینە هه‌وێنی ته‌بایی و یه‌كریزی گه‌له‌كه‌مان و بۆ تێپەڕاندنی ئەم قەیرانانەی ئێستا و ئەو مەترسیانەی هەڕەشە لەدەستکەوتەکانمان دەکەن ، گەلی کوردو هێزە سیاسیەکانی ، پێویستیان بەپەیڕەوکردنی گیانی لێبوردەیی سەرۆك مام جەلال و  سیاسەتی چەپکەگوڵەکەی مام جەلال هەیە ، چونکە ئەم سیاسەتی پێکەوەبوونە ، سەقامگیری بۆ هەرێمی کوردستان دەگێڕێتەوە .

هێما بەوەشکراوە، له‌م رۆژه‌دا ، دووپاتی دەکەینەوە ، كردەوە تیرۆریستیەکان ناتوانن ڕێگە  لەبەرەوپێشبردنی گەل و وڵاتەکەمان بگرن ،  به‌ڵكو خوێنی شه‌هیدەکانمان هانده‌رمان ده‌بێت بۆ زیاتر خزمه‌ت كردنی خەڵکی خۆشەویستی هه‌ولێر .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا