كازمی: چاودێری بازاڕ دەكەم

ئەم بابەتە 15 جار بینراوە

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریدا، بەهۆی زۆربوونی سكاڵای هاوڵاتیانەوە خۆی سەرپەرشتی نرخی كەلوپەلەكانی ناو بازاڕ بكات و هاوڵاتیان لە بازرگانە”چاوچنۆكەكان” بپارێزێت.

نوسینگەی مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا كازمی ئاماژەی بەوەكردووە لەلایەن هاوڵاتیانەوە سكاڵای زۆری پێگەشتووەو نرخی كاڵاو شمەك زۆر بەرزبووەتەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، بەهۆی ئەو هۆكارەوە كازمی بڕیاریداوە خۆی راستەوخۆ چاودێری دۆخی بازاڕ بكات بۆ ئەوەی بزانێت چی روودەدات.

كازمی دەشڵێت، “دەبێت هاوڵاتیان لەو بازرگانە چاوچنۆكانە بپارێزین كە بازرگانی بە قوتی خەڵكیەوە دەكەن”.

ئەوەش دوای ئەوە دێت بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی بەهای دۆلار بەرانبەر دیناری عێراقی بەرزبویەوە بەوهۆیەشەوە زۆرێك لە بازرگانەكان نرخی كاڵاو شمەكیان بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزكردەوە.

هاوكات بەهۆی نزیك بوونەوەی مانگی رەمەزانەوە، بەشێك لە بازرگانەكان هاوشێوەی ساڵانی دیكە نرخی شتومەكیان بەرزكردوتەوە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک