كۆمپانیاكانی نەوت: ئەگەر هەناردەی نەوتیش دەستپێبكاتەوە ئێمە نەوت بەرهەمناهێنین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كۆمپانیا گەورەكانی بواری نەوت كە لە هەرێمی كوردستان كاردەكەن دەڵێن: ئەگەر هەناردەی نەوتی هەرێم لەرێگەی بۆریی نەوتی توركیا دەستپێبكاتەوە، ئێمە نەوت بەرهەمناهێنین تاوەكو دڵنیانەبینەوە.

كۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی كوردستان (APIKUR) كە لە شەش كۆمپانیای وەبەرهێنی نێودەوڵەتی كە لە كێڵگەكانی هەرێمدا بەرهەمهێنان دەكەن (DNO، Genel Energy، Gulf Keystone Petroleum، HKN Energy و ShaMaran Petroleum ) پێكهاتووە لە بەیاننامەیەكدا ئاماژە بەگرنگی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم دەكەن لەڕێی هێڵی بۆری توركیا-عێراق، هۆشداری دەدەن ئەگەر ماف و گرێبەستییەكانیان پارێزراو نەبێت لە وەرگرتنی شایستە داراییەكانی رابردوو، دەست بەهەناردەكردنی نەوت ناكەنەوە، ئەگەر قوفڵی هەناردەی نەوتی توركیاش بكرێتەوە.

لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەیان بەوەكردووە كۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی كوردستان (APIKUR) هاندەری گفتوگۆكانی ئەمدواییەی نێوان حكومەتی فیدراڵی عێراق و حكومەتی توركیایە بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت لەڕێگەی بۆری عێراق- توركیا (ITP). كردنەوەی بۆرییەكە هەنگاوێكی گرنگە بۆ هەرێمی كوردستان بۆ دەستپێكردنەوەی گرنگترین كەرتی بازرگانی كە 80٪ی ئابورییەكەی پێكدەهێنێت، هەروەها بۆ كۆمپانیا نێودەوڵەتییە نەوتییەكان (IOCs) دەستبكەنەوە بە كارەكانیان كە سودی بۆ زۆرێك لە عێراقییەكان دەبێت.

راگەیەندراوە كە دەڵێت: بەهۆی داخستنی بۆرییەكە لە كۆتاییەكانی مانگی ئازاردا، زیانەكان بە نزیكەی چوار ملیار دۆلاری ئەمریكی دەخەمڵێندرێت، كە زۆر زیاترە لەو تاكە بڕیارەی عێراق وەریگرتووە بۆ یەكێك لەو پێنج داواكارییەی خستویەتییە بەردەم دەستەی ناوبژیوانی ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی.

لە یەیاننامەكەدا كۆمەڵەكە بەڕوونی دەڵێت بەڵام تەنانەت ئەگەر هێڵی بۆری ITP بكرێتەوە، كۆمپانیا ئەندامەكانی APIKUR نەوت بۆ هەناردەكردنی بۆری بەرهەم ناهێنن تاوەكو ڕوون نەبێتەوە چۆن شایستە داراییەكانی كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكانی نەوت IOC دەدرێت بەپێی مافە گرێبەستییەكانیان بۆ نەوتی هەناردەكراوی ڕابردوو و داهاتوودا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا