پۆڵه‌تیك پرێس
بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیارى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى 20 پرۆژه‌ى كاره‌بایداوه، كه به‌هۆى گۆڕانكاریكردن له نرخى دۆلار وه‌ستێنرابوون.
له ماوه‌ى رابردوودا بانكى ناوه‌ندیى عێراق به‌هاى 100 دۆلارى ئه‌مریكى له‌به‌رانبه‌ر 145 هه‌زار دینار جێگیركرد، به‌رزكردنه‌وه‌ى به‌هاى دۆلاریش كاریگه‌رى له‌سه‌ر چه‌ند سێكته‌رێكى خزمه‌تگوزارى دروستكرد، به‌وهۆیه‌وه پرۆژه‌كان وه‌ستێندران.
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بەنوسراوی ژمارە (2162) كه واژۆی ئومێد سه‌باح، سەرۆکی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی لەسەرە، رەزامەندی دراوە بە خەرجکردنی بڕی گۆڕانکاری لە نرخی دینار بەرامبەر دۆلار، بۆ پرۆژەکانی کارەبا، دووبارە دەستپێکردەنەوەیان، کە بڕی 20 پرۆژەو بەهاکەی زیاتر لە 8 ملیار دینارە.
لاى خۆیشیه‌وه ئەندازیار کاروان ئیبراهیم فەقێ، بەڕێوەبەری پلان و بەدواداچوون لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاندووه، لە سنوری سلێمانی زیاتر لە 20 پرۆژە کە بەهۆی گۆڕانکاری نرخی دراو وەستابوون دەستپێدەکەوە، بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ش چاوه‌ڕوانى وەزارەتی کارەبا ده‌كه‌ین بۆ ده‌ركردنى رێنماى پێویست.