پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی هه‌لی وەرگرتنی ژمارەیەک کارمەندی (ژمێركار)ی بۆ کاروبارى فرۆشتنی ووزه لە ڕەگەزی نێر به‌شێوه‌ی رۆژانه ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ سێشەممە لە بڵاوکراوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، داوا له ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگاكان لە به‌شه‌كانی (کارەبا و ئایتی و ژمێریاری) دەکەین، کە ئارەزووى کارکردنیان هەیە لەو بوارەدا، ده‌توانن سه‌ردانی پرسگەى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی کارەباى سلێمانى بکەن لە پشتی هۆتێل سلێمانی پاڵاس بۆ وەرگرتنى زانیارى و مەرجەکانى کارکردن.
دەشڵێت، ئەو کەسانەی داواکاری پێشکەش دەکەن دەتوانن سیڤییەکان بنێرن بۆ ئەم ئیمەیڵە [email protected] یاخو (CV)ییەکان بهێنن بۆ پرسگەى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی کارەباى سلێمانى. دوا واده‌ش بۆ وه‌رگرتنی سیڤی به‌رواری (20/11/2022) دەبێت.